ڕیال مەدرید لە جامی شا هەنگاوێکی گەورەی نا

ڕیاڵ مەدرید سەرکەوتنێکی سەختی بەسەر ئەتلەتیکۆ مەدرید بەدەستهێنا، بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک، لەو یاریەدا کە هەردوو یانە لە گۆڕەپانی یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ کۆکردەوە، ئەمەش لر قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی شا.


 لە خولەکی 19ی گێمی یەکەمدا، میوانەکان لە ڕێگەی ئەلڤارۆ مۆراتای هێرشبەری ئیسپانییەوە ئەنجامەکەیان کردەوە، دوای ئەوەی ئەسیستێکی تایبەتی لەلایەن مۆلینا وەرگرت.


 لە گێمی دووەمدا، بە تایبەتی لە خولەکی ٧٩دا، ڕۆدریگۆی بەڕازیلی گۆڵی یەکسانکردنەوەی زیادکرد، دوای ئەوەی خۆی لە بەرگرییەکانی ڕۆخیبلانکۆس دوورخستەوە، بۆیە هەردوو یانە یاریەکەیان بردە کاتی زیادکراوەوە.


  لە خولەکی ١٠٤ی گێمی زیادکراوی یەکەمدا، کەریم بنزیمە گۆڵی دووەمی زیادکرد دوای پاسێکی جیاواز لەلایەن ڤینیسیۆس جونیۆرەوە، پێش ئەوەی یاریزانە بەڕازیلییەکە لە خولەکی ١٢٠دا بە گۆڵی سێیەم و کوشندە ئەنجامەکەی تەواو بکات.


 بەم ئەنجامە یانەی ڕیال مەدرید جێگەی خۆی بۆ قۆناغی پێش کۆتایی جامی پاشا مسۆگەر کرد و چاوەڕێی تیروپشکەکە دەکات کە ڕۆژی دووشەممە لە کاتژمێر3:00 ئەنجام دەدرێت.


AM:01:56:27/01/2023