کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید،باس لە بردنەوەکە دەکات لە ئاتلەتیکۆمەدرید لە قۆناغی پێش کۆتایی جامی شای ئیسپانیا.
ئەنچلۆتی وتی:" یارییەکی قورس بوو، زۆر قورس بوو، یارییەکی نایابمان ئەنجامدا و لە گێمی دووەمدا کاردانەوەمان هەبوو و لە کۆتاییدا بە باشی بەڕێوەچوو".
لەسەر ئەوەی لە بەینی گێمەکان چی بە یاریزانەکان وتووە دەڵێت:" پێویستم بە توڕەبوون نەبوو، خێراییەکە کەم بوو، کەمێک کێشەمان هەبوو و ئەتلەتیکۆ بەڕاستی بە باشی مامەڵەی لەگەڵ تۆپەکەدا کرد. بەڕاستی گێمی دووەممان بە باشی دەستمان پێکرد و هاندەران و لە کۆتاییدا یەکسانمان کردەوە".
وتیشی: وەرزێکی زۆر سەختە بەڵام ئەوە شتێکە کە دەگوزەرێت. دەبێت شەڕ بکەین و ئازار بچێژین و پێکانمان هەیە و هەموو تیپەکان بەدەستەوە دەناڵێنن، ناتوانین هیچ بکەین، دەبێت یاری بکەین و هیچی تر،دڵخۆشم و ماندووم و بیر لە یاری داهاتوو دەکەمەوە".
لە کۆتایدا وتی: ڤینیسیۆس وەک هەمیشە سەرنجی لەسەر یارییەکە بوو، تامەزرۆی یاریکردنی بوو. ئەوەی ڕوویدا زۆر بەداخەوە، بەڵام ئێمە لەگەڵیداین".