یانەی داهاتووی ناڤاس ئاشکرا دەبێت


یانەی نۆتینگام فۆڕێست دەیەوێت لە ماوەی داهاتوودا خزمەتگوزارییەکانی کیلۆری ناڤاسی کۆستاریکی بەدەستبهێنێت، بە مەبەستی بەهێزکردنی ڕیزەکانی تیپەکە.


 گۆڵپارێزە تەمەن 36 ساڵەکە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە پاریسیەکە هەیە کە لە مانگی حوزەیرانی 2024 کۆتایی دێت.


 تیمەکەی ئینگلتەرا هەوڵێکی زۆر دەدات بۆ بەدەستهێنانی خزمەتگوزارییەکان بە مەبەستی بەهێزکردنی هێڵی دواوە.


 ڕۆژنامەنووسی ئیتاڵی فابریزیۆ ڕۆمانۆ، لە ڕێگەی هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "تویتەر"، باسی لە وردەکاری نوێ کردووە سەبارەت بە هەوڵی نۆتینگام بۆ بەدەستهێنانی خزمەتگوزاری گۆڵپارێزەکە.


 ئاماژەی بەوەشکردووە، نۆتینگام فۆڕێست زۆر ئارەزووی گواستنەوەی کیلۆر ناڤاس دەکات بە خواستن لە پاریس سانجێرمان، بۆ ئەزموونی پرێمەرلیگ.


 ئاماژەی بەوەشکردووە، گرێبەستەکە پەیوەستە بە پاریس سانجێرمانەوە - یانە فەرەنسییەکە بڕیار دەدات کە ئایا دەیەوێت کیلۆری بە خواستن بڕوات یان نا.


 ناڤاس لەم وەرزەدا لە دوو یاریدا بەشداری کرد و گۆڵێکی لێکرا و لە یەک یاریدا گۆڵەکەی خاوێن بووە.


PM:02:01:27/01/2023