دی پاول هێرشدەکاتە سەر یاریزانێکی ریاڵ مەدرید

رۆدریگۆ دی پاوڵی یاریزانی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید پێی وایە دانی سیبایۆس یاریزانی یانەی ڕیال مەدرید شایەنی ئەوە بووە لە کاتی یارییەکەی هەردوو یانە لە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی پاشادا بە کارتی سوور دەربکرێت.

 دی پاوڵ ئاماژەی بەوەدا کە یاریکردن بە 11 بەرامبەر 10 سوود بە یاریزانی بەرامبەر دەبەخشێت، ڕوونیشیکردەوە کە تیپەکەی بە توڕەییەوە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی بەجێهێشت و وتی: پێمان وایە ئەنجامێکی دادپەروەرانە نەبوو، تیپەکە کارێکی باشی کرد، بەڵام هەروایە تۆپی پێ."


 دی پاوڵ لە درێژەی قسەکانیدا وتی: هەموومان هەڵە دەکەین، دەبێت لەم یارییە گرنگانەدا وریا بین".


 ئاماژەی بەوەشکرد، "هەموو کەس بینییان کە سیبایۆس شایەنی ئەوەیە کارتی سوور وەربگرێت، ئێمەش زۆرمان پێ خۆش بوو ئەو بابەتە لە بەرژەوەندی خۆماندا هەبوایە، تەنانەت بۆ یەکجاریش”.


PM:02:11:27/01/2023