هەواڵی زۆر ناخۆش بۆ هاندەرانی ریاڵ مەدرید

ڕیال مەدرید ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو 29ی 1 لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ڕووبەڕووی سۆسیداد دەبێتەوە، بۆ یارییەکانی گەڕی 18ی خولی ئیسپانی.

 یانەکە بە کۆکردنەوەی 41 خاڵ لە ڕیزبەندی دووەمی ڕیزبەندییەکەدایە و لە دوای بەرشەلۆنەی پێشەنگەوە بە کۆکردنەوەی 44 خاڵ لە پلەی دووەمدایە.

 سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، مێندی و کارڤاخال و ڤاسکێز بەشداری یارییەکەی ڕیال سۆسیداد ناکەن، دوای ئەوەی پێکانیان هەیە.

هەروەها هەریەکە لە ئالابا و چوامینی و ڕۆدریگۆ و هازارد گومان هەیە لە یارییەکەی ڕیال سۆسیداد ئامادە بن.

ڕۆدریگۆ ئەمڕۆ هەستی بە باشتربوونی زۆر دەکات.  بەنیازە بۆ یارییەکەی یەکشەممە بەرامبەر ڕیال سۆسیداد ئامادە بێت.

 لە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی شادا یاریزانانی ئەنچیلۆتی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە ئەتلەتیکۆ مەدریدیان بردەوە.

 بە لەبەرچاوگرتنی پێکانە زۆرەکانی نێوان تیپەکە بەتایبەت لە بەرگری، باشترین پێکهاتە بۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەر لە یاری سۆسیداد پێکدێت لە:

 ئاسێنسیۆ - بنزیما - ڤینیسیۆس
 ڤاڵڤێردی - کاماڤینگا - سیبالۆس
 ناچۆ - میلیتاو - ڕودیگەر - ئالابا
 کۆرتوا .


PM:03:20:27/01/2023