ئیستانبوڵ.. تەرمی چوار کەس لە خانوویەکدا دۆزرانەوە

لە شارێکی پارێزگای ئیستانبوڵ تەرمی چوار کەس لە خانوویەکدا دۆزرانەوە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئەنادۆڵۆی تورکیا، لە خانوویەکی شارۆچکەی سانجاکتەپەی پارێزگای ئیستانبوڵ تەرمی چوار کەس بە مردووی دۆزرانەوە. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، تەرمی سێ لەو قوربانیانەی دۆزراوەنەتەوە منداڵ بوون.


تا ئێستا پۆلیسی تورکیا هیچ روونکردنەوەیەکی فەرمی لەسەر رووداوەکە بڵاونەکردووەتەوە و لێکۆڵینەوەیان لەسەر رووداوەکە دەستیپێکردووە. 


PM:06:50:27/01/2023