شوێنی کۆپا ئەمریکای2024ئاشکرا بوو

 
جامی کۆپا ئەمریکای ٢٠٢٤ لە تۆپی پێ لە ئەمریکا بەڕێوەدەچێت، بە بەشداری دە تیپی ئەمریکای باشوور (کۆنمێبۆڵ) و شەش تیپی کۆنکاکاف (باکور، ئەمریکای ناوەڕاست و کاریبی)، بەپێی ئەوەی ئەم دووەمیان ڕۆژی هەینی ڕایگەیاندووە.


 کۆنکاکاف ئاماژەی بەوەشکردووە، پاڵەوانێتییەکە بە هاوبەشی لەلایەن هەردوو فیدراسیۆنی کیشوەرییەوە ڕێکدەخرێت.  ئەمە دووەم جارە ئەمریکا لە دوای ساڵی ٢٠١٦ میوانداری پاڵەوانێتییەکە دەکات.

 دوایین خولی لە ساڵی ٢٠٢١ بەڕێوەچوو و  ئەرجەنتین بەرامبەر بەڕازیلی میوانداری توانی براوە بێت.


PM:07:39:27/01/2023