دژی دەستگیرکردنی هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی لە ڕانیە گردبوونەوەیەک بەڕێوەدەچێت

ئەمڕۆ هەینى هاوسەرۆکى گشتی تەڤگەری ئازادی لە ڕانیە دەستگیرکرا، تەڤگەری ئازادیش بڕیارە سبەینێ لە ڕانییە گردبوونەوەیەک ئەنجام بدات. 

تارا حسێن هاوسەرۆکى تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە" مامۆستا سەلام هاوسەرۆكی تەڤگەری ئازادی كۆمەڵگەی كوردستان بێ هیچ هۆكارێك لەلایەن ئاسایشی ڕانیەوە دەستبەسەر كراوە". 

هاوسەرۆکى تەڤگەری ئازادی دەشڵێت" پێویستە هەرچی زووە ئازاد بكرێت، بە پێچەوانەوە هەڵوێستمان دەبێت، بۆ ئەو مەبەستە سبەی كاتژمێر ١١ لە شاری ڕانیە چالاكیەک بەڕێوە دەچێت". 

تائێستا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئیدارەی راپەڕین هیچ راگەیەندراوێکی فەرمی لەبارەی دەستگیركردنی سەلام عەبدوڵا بڵاونەکردووەتەوە. 


PM:10:31:27/01/2023