ئەمشەو نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهاندا بە بڕی زیاتر لە یەک دۆلار ڕووی لە دابەزین کرد.
لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە ٨٦ دۆلار و ٣٠ سەنت بۆ هەر بەرمیلێک، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٧ دۆلار و ٤٧ سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرا.
هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکاش ٧٩ دۆلار و ٤٠ سەنتی تۆمار کرد، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨١ دۆلار و ١ سەنت بوو.
نرخی نه‌وت له مانگی شوباتی ساڵی ڕابردوو بەهۆی جه‌نگی نێوان ئۆكراینا و ڕووسیا، به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو هه‌ڵكشا و به‌گشتی سه‌روو ١٣٠ دۆلاری تۆمار كرد، به‌ڵام له كۆتاییه‌كانی ساڵ بۆ خوارووی ٨٥ دۆلار دابه‌زی.