زانیاری نوێ لەسەر هەڵکشانی ناکۆکیەکانی نێوان بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی

سەرلەنوێ ناکۆکیەکانی نێوان بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی توند دەبێتەوە، سەرەتای توندبوونەوەی ئەو ناکۆكیانە بۆ هەڕەشەیەکی بافڵ تاڵەبانی دەگەرێتەوە کە لە لاهور جەنگی کردبوو.

بەپێی زانیاریەکانی (سپی)، لە دوا کۆبوونەوەی وەفدی ئێران لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی، لەو کۆبوونەوەیەدا هەڕەشەی لە لاهوری شێخ جەنگی کردوە کە هێز دەنێرێتە سەریان.

لەلایەکی ترەوە لە دوو روداوی جیاوازدا هێزەکانی یەكێتی هەوڵی دەستگیرکردنی رێبواری حامی حاجی غالی و رەنجی شێخ رەوفیان داوە، بەڵام ئەو پەلاماردانە سەری نەگرتووە.

دەربارەی دروستکردنی هێز لە لایەن لاهور شێخ جەنگیەوە، بەپێی زانیاریەکانی (سپی) دوورە لە راستیەوە و دروستکردنی هێز تەنها لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باس دەکرێت، بە کردار هیچ لە ئارادا نییە.

پێشبینی دەکرێت لەگەڵ نزیکبوونەوەی یەکلاییکردنەوەی دۆسیەی داواکانی لاهور شێخ جەنگی لە دادگای هەولێر و بەغدا ناکۆکیەکان بباتە ئاستێکی بەرزترەوە. 


AM:12:02:28/01/2023