بەڵگەی نوێ.. خەونی ڕیال مەدرید لە مێشکی مباپێ دەرناچێت

 کیلیان مباپێ ئەستێرەی فەرەنسی یانەی پاریس سانجێرمان گەڕایەوە و مشتومڕ لەسەر ئەگەری گواستنەوەی بۆ یانەی ڕیال مەدرید دروست بکات.


 مباپێ لە هاوینی 2022 دەرفەتێکی بەنرخی لەدەست دا بۆ ئەوەی بچێتە یانەی شاهانە، بڕیاریشدا گرێبەستەکەی  نوێبکاتەوە بە گرێبەستێکی نوێی دوو ساڵە، ئەمە جگە لەوەی بژاردەی بۆ ساڵێکی دیکە هەبوو.


  تۆڕی فەرەنسی، RMC Sport، وێنەیەکی مباپێی هێناوەتەوە، ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە، لەکاتێکدا بە تەلەفۆن سەیری یاری دێربی نێوان ڕیاڵ مەدرید و ئەتلەتیکۆ مەدرید دەکات، لە پاڵەوانێتی جامی شا.


 ئەوەش لەکاتێکدا بوو لەگەڵ ئەشرەف حەکیمی، یاریزانی پێشووی شاهانە، لە ئاهەنگێکی خێرخوازیدا کە لەلایەن پێرسنێل کیمپێمبیەوە میوانداری دەکرا، لە پاریسی پایتەخت، کە مباپێ بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بەدواداچوونی بۆ یاریەکە کردبوو تا بینەری بێت.


 هەروەها لە مەراسیمەکەدا شایەتحاڵی ئامادەبوونی لیۆنێل مێسی و مارکۆ ڤێراتی و هەروەها کریستۆف گالتیی ڕاهێنەر بوو.


 ڕاپۆرتەکە دووپاتی کردەوە کە پێدەچێت مباپێ دەستبەرداری خەونی پۆشینی درێسی ڕیال مەدرید نەبووبێت، ڕۆژێک لە ماوەی ژیانی وەرزشیدا.


 جێگای سەرنجە یانەی ڕیال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە ئەتلەتیکۆی بردەوە، و سەرکەوتنی بۆ قۆناغی پێش کۆتایی جامی ئیسپانیا بەدەستهێنا.


AM:12:16:28/01/2023