لە ئەمڕۆوە بارانبارین دەست پێدەكات


وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە ئەمڕۆوە ئاسمانی هەرێم هەور دەبێت و بارانبارین دەست پێدەكات.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی خستەڕوو.

ئەمڕۆ  28- 1- 2023
كەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە هەندێ شوێن ، لە كاتەكانی شەودا رێژەی دابارین زیاتر دەبێت وە لە ناوچە شاخاویەكان بەفری لەگەڵدایە وە ئەگەری هەیە بەفر بارین سەنتەری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بگرێتەوە.  
پلەكانی گەرما/ نزم دەبێتەوە بە (1-2) پلە بە بەراورد لە تۆماركراوی رۆژی پێشوو.
خێرای با / 10 – 20  كم/س. 
ئاراستەی با / باشوری خۆرهەڵات
مەودای بینین / 7 - 9 كم 
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
29- 1- 2023
كەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە هەندێ شوێن, لە ناوچە شاخاویەكان بەفر و باران دەبێت وە لەكاتەكانی شەودا ئەگەر هەیە بەفر بارین سەنتەری شاری سلێمانی بگرێتەوە. 
پلەكانی گەرما/ نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوی رۆژی پێشوو.
خێرای با / 10 – 20  كم/س. 
ئاراستەی با / باشوری خۆرهەڵات
مەودای بینین / 7 - 9 كم 
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 13 
سلێمانی : 11
دهۆك : 12
كەركوك : 16
هەڵەبجە : 11
زاخۆ : 13
سۆران : 9
گەرمیان : 18




AM:11:05:28/01/2023