ئەمڕۆ لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەهۆی خراپی فرۆشتنی بەنزین و دەستکاریکردنى كوالیتییەکەى بەنزینخانەیەک سزادرا.
راگهیاندنی قائیمقامیهتی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" بەهۆی پابەند نەبوون بە مەرج و رێنماییەکانی کارکردن و خراپی یەکێک لە جۆرەکانی بەنزینەکەی، لیژنە هاوبەشەکان بەنزینخانەی شارەزور دادەخات".
ئاماژەی بەوەشکردووە، لیژنەکە سەردانی بەنزینخانەکەی کردوە و نمونەی یەکێک لە جۆری بەنزینەکانی رەوانەی تاقیگەکان کردوە بۆ پشکنین و خاوەنەکەشی ئاگادارکراوەتەوە تا دەرچوونی ئەنجامی پشکنینەکە نابێت لەوجۆرە بەنزینە بفرۆشێت.
ئەوەشی خستەڕوو، تاقیگەکانی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکان وەڵامی پشکنینەکەیان داوەتەوە کە ئەو جۆرە بەنزینە خراپە، بۆیە بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی بەنزینخانەی شارەزور دادەخرێت و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.