ئەمڕۆ میدیای ئیسپانیا نوێترین هەواڵی لەسەر یاریزانە پێکراوەکانی ریاڵ مەدرید بڵاوکردووەتەوە کە سێ یاریزانی بۆ گەڕاوەتەوە.
لە مەشقەکانی ئەمڕۆی ریاڵ مەدرید ئامادەنەبوونی هەریەکە لە چوامینی - لوکاس ڤاسکێز - فێرلاند مێندی دووپاتکرایەوەو بەهۆی قورسی،پێکانەکانیان،نەیانتوانی بەشداری بکەن.
بەڵام ئیدن هازارد و رۆدریگۆ و کارڤاخال راهێنانی بە کۆمەڵیان بە شێوەیەکی ئاسایی کردووە.
هەروەها ڕافا ئۆبرادۆری یاریزانی یانەی ڕیال مەدرید کاستیلا لە ئێستادا لەگەڵ تیپی یەکەم مەشق و ڕاهێنان دەکات و لە لای چەپی یاریگا یاری دەکات.