هاتووچۆى سلێمانى لەبارەى دانانى کامێراکانى پۆینت تو پۆینت ڕوونکردنەوە دەدات

هاتووچۆى سلێمانى لەبارەى دانانى کامێراکانى پۆینت تو پۆینت لە سەنتەری شاری سلێمانی ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت" ئەو کامێرانەى لەناو شارەکان دانراون پەیوەندییان بە بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆوە نیە". 

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆى سلێمانى لە ڕوونکردنەوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە" کامێراى هاتوچۆى خاڵ بۆ خاڵ تەنھا لە رێگاوبانەکانی دەرەوەی شار کاری پێ دەکرێت و ئەو سستەمە لە کارکردنی کامێرای خێرای لەناو شاری سلێمانی پەیڕەو ناکرێت". 

دەشڵێت" ئەو کامێرانەشى لەناو شارەکان دانراون پەیوەندییان بە بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆوە نیە". 

دەقى ڕاگەیەندراوەکە:

دوابەدوای روونکردنەوەی بەرێوەبەری راگەیاندنی ھاتوچۆی سلێمانی دەربارەی کامیراکانی چاودێرێ خێرایی، کە تیایدا شێوازی کارکردنی ئەوکامێرانە و راست کردنەوەی ئەو ھەڵەتێگەیشتنانەی پێشتر کرابوون لەمیکانیزمی کارکردنی ئەو سستەمەی ناسراوە بە خاڵ بۆ خاڵ یاخود  پۆینت تو پۆینت وە راستی بابەتەکە، کە تەنھا لەرێگاوبانەکانی دەرەوەی شار کاری پێ دەکرێت و ئەو سستەمە لە کارکردنی کامێرای خێرایی لەناو شاری سلێمانی پەیڕەو ناکرێت ، ھەندێک پەیجی و بەمەبەست وبەئەجێنداێکی مەبەستدار وئاراستە کراو راستییەکانیان بەلاڕێ برد وھەستان بە بڵاوکردنەوەی ھەواڵێک کە وێنەی بەرێوەبەری راگەیاندنی ھاتوچۆی سلێمانی عەقید بەختیار محمد و ئەو کامێرانەی ئێستا لەقۆناغی دانانە لە زۆرینەی شەقامە سەرکی وگۆرەپان وگەڕەکەکانی ناوشاری سلێمانی کەبەھیچ جۆرێک پەیوەندی بەھاتوچۆ وبواری خێرایی وشۆفێری نیە وە ڕای گشتییەیان بەلارێ برد کە گوایە ئەمانە کامێرای ھاتوچۆن و قسەکانی بەرێوەبەری راگەیاندنی ھاتوچۆی سلێمانی راست نین و بەشێکی بەرچاوی ھاوڵاتییان لەسۆشیال میدیادا کەوتنە ژێر ئەو کاریگەرییە.

ئێمە بەر لەوەی روونکردنەوەی زیاتر بدەین بەڕای گشتی چەغت لەوە دەکەین کە  وێنەی نموونەی ئەو کامێرانەی بڵاوکراوەتەوە لە تەنیشت وێنەی بەرێوەبەری راگەیاندنی ھاتوچۆی سلێمانی کار وگرێبەستێکی جیاوازە و دوور ونزیک پەیوەندی بەھاتوچۆ و پرسی خێرایی وتیژڕەوی نیە بە ڵکو بۆ پاراستنی باری ئەمنی وئاسایشی شاری سلێمانییە و ھەرکەس ولایەنێک وپەیج ومیدیایێک و رۆژنانەوانێک دەتوانێت بەدواداچونی بۆ بکات .

لێرەوشەوە دووپاتی دەکەینەوە کە کار کردنی کامێراکانی خێرایی بەپێی گرێبەستی نێوان وەزارەتی ناوخۆ و کۆمپانیای ئێرلی فیوچەر دانانی ٢٢٥ کامێرای چاودێرێ خێراییە لەوجێگایانە کە پێویست بێت بەسستەمی پۆینت تو پۆینتە کە لە سنوری رێگاوبانەکانی دەرەوی شارە کە بەپێی ئامارەکانی گیان لەدەستانی ھاوڵاتییان بەڕووداوەکانی ھاتوچۆ پشک وڕێژە وژمارەی ھەرە گەورە لەو سنوور وجێگایانەیە، و ئەو کامێرانەی کە لە ئێستا وئایندە لە ناوشار کاردەکەن بەسستەمی وەن پۆینتە .

خوازیارین ( ئەگەر ) ئەو کەس پەیچ وکەناڵانەی راگەیاندن وسۆشیال میدیادا پەرۆش ودڵسۆزی سەلامەتی خەڵکن ئەوا پێویستە خەڵکی لەئەنجامی خێرایی ورووداوکانی ھاتوچۆ ووریابکەنەوە نەوەکو کۆمەڵگا فێری یاساشکێنی وجنێودان بکەن .

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی


PM:02:24:28/01/2023