گۆرانیبێژی لاوی کورد سیڤان عەباس ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا.
گۆرانیبێژی لاوی دەنگ خۆش سیڤان عەباس ژاژڵەی لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک وێنەی خۆی و هاوسەرەکەی بڵاوکردوەتەوە و نوسیویەتی" دەست پێکی قۆناغێکی نوێ".
سیڤان عەباس لە ساڵی ١٩٨٧ لە سلێمانی لەدایکبووە، دەرچووی بەشی میوزیکی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانییە، تاوهكو ئێستا ئەلبومێکی گۆرانی و چەند ڤیدیۆ کلیپێکی بڵاوکراوەی هەیە.