فڕۆکەکانی تورکیا چیای مەتین بۆردومان دەکەن

ئەمڕۆ بە بیانووی هەبوونی بنکە و بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، دەوڵەتی تورکیا لە رێگەی ئاسمانەوە بۆردومانی ناوچە سنورییەکانی (چیای مەتین)یان کرد. 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئەمڕۆ شەممە ھێزە ئاسمانیەکانی تورکیا گوندی (گوهەرزێ)ی لە زنجیرەی چیای مەتین بۆردومان کرد، کە دەکەوێتە ناحیەی شیلادزی سەر بە قەزای ئامێدی لە باکووری پارێزگای دهۆک.

هەر بەپێی زانیارییەکان، دەوڵەتی تورکیا شوێنەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ی کردوەتە ئامانج، بەبێ ئەوەی زیانەکانی بزانێت.


PM:03:03:28/01/2023