پارتی و یەکێتی: ڕێککەوتین لە دەرفەتێکی نزیکدا کۆبونەوەی دیکە ئەنجام بدەین

هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی ڕاگەیەنراوى کۆتایی کۆبونەوەى ئەمڕۆیان بڵاوکردەوە و دەڵێن" هەردولا ڕێککەوتین لە دەرفەتێکی نزیکدا کۆبونەوەی دیکەی هەردوو شاند ئەنجامبدرێت". 

پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستاندا له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی دەست (سپی) کەوتووە رایانگه‌یاندووە" بە مەبەستی گفتوگۆکردنی راشکاوانە لەسەر کۆی ئە بابەتانەی پەیوەستن بە دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و ئاڵوگۆڕی بۆچوون و هەڵوێستەکان لەسەر چەندین بابەتی هەنووکەیی، شاندی باڵای هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی  دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان  لەبارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی ئەمڕۆ کۆبوونەوە".

ئەوەش هاتووە" بارودۆخی گشتی و هاوکێشە ناوخۆیی و ناوچەییەکان و راوسەرنج و تێبینی هەردوولا لەسەر بابەتە جیاجیاکانی پەیوەست بەڕێککەوتنی پێشووتری هەردوولا خرانەڕوو".

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆتاییدا هەردوولا رێککەوتن لە دەرفەتێکی نزیکدا کۆبوونەوەی دیکەی هەردووشاند ئەنجامبدرێت. 


PM:04:03:28/01/2023