ماوەی پێنج ڕۆژە منداڵێكی تەمەن (١٣) ساڵان لە سنووری پارێزگای هەولێر بێسەروشوێنە.
بەپێی زانیارییەكان، منداڵەكە ناوی ئەیوب ئەحمەد عەبدوڵایە و پێنج ڕۆژ پێش ئێستا لە گەڕەکی قەرەبووی نزیک لاوان لە هەولێر لە ماڵ دەرچووە و نەگەڕاوەتەوە، كەسوكارەكەشی داوا دەكەن هەر کەسێک زانیاری لەسەر هەیە پەیوەندییان پێوە بكات.
هاوكات باوكی منداڵەكە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" منداڵەكەیان ئاستی زانستی و بیركردنەوەی زۆرباش بووە و تەنها نەخۆشی بوراندنەوەی لەگەڵ بووە و چەند رۆژێكە سۆراغی دەكەن، بەڵام چارەنووسی نادیارە".
وتیشی" دوای ئەوەی نەمانتوانی بیدۆزینەوە، پەیوەندیمان بە هێزە ئەمنییەکانەوە کرد و زانیاریمان لەسەر منداڵەکە پێدان، ئەوانیش دەستیان بە پرۆسەی گەڕان کرد، هەروەها بڕیارە بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمەکانی بەرگری شارستانی هەڵمەتێکی گەورە بۆ گەڕان بەدوایدا ڕابگەیەنرێت".