زیاتر لە 182 هەزار هاوڵاتی عێراق گەشتی عومرەیان كردووە


لە كاتی دەستپێكی وەرزی عومرەكردن 182 ھەزار و 152 عومرەكار لە عێراق و هەرێمی كوردستانەوە، سەردانی سعودیەیان كردووە.

كۆمسیۆنی باڵای دەستەی حەج و عومرەی عێراق رایگەیاندووە، لەنێو ئەو عومرەكارانە، 85 هەزار و 572 كەسیان لە رێگەی ئاسمانی و 96 ھەزار و 580 عومرەكاریش لە رێگەی وشكانییەوە گەیشتونەتە سعودیە.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، 10 ھەزار و 214 عومرەكار لە رێگەی فڕۆكەخانەی ھەولێر،  770 عومرەكار لە رێگەی فڕۆكەخانەی سلێمانی، 53 هەزار و 808 عومرەكار لە  رێگەی فڕۆكەخانەی بەغدا، 13 هەزار و 156 عومرەكاریش لە رێگەی فڕۆكەخانەی نەجەف، 6 هەزار و 236 عومرەكار لە رێگەی فڕۆكەخانەی بەسرە و هەزار و 368 عومرەكاریش لە رێگەی فڕۆكەخانەی كەكووك، گەشتی سعودیەیان ئەنجامداوە.



PM:08:32:28/01/2023