کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئازارەکانی یۆڤانتۆس زیاتر دەکات

 ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئیتاڵی دووپاتی کردەوە کە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەستێرەی پێشووی یانەی یۆڤانتۆس و نەسری ئێستای سعودیە ئامادەیە شایەتحاڵی بدات و لەگەڵ داواکاری گشتی تۆرینۆ قسە بکات لە لێکۆڵینەوە داراییەکانی پەیوەست بە ناڕێکی دارایی خانمە پیرەکە.


 بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت، ئەو سوپەرستارە پورتوگالییە لەنێو ئەو یاریزانانەی یۆڤانتۆسدا بووە کە لە مانگی ئازاری ٢٠٢٠ دەستبەرداری مووچەی چوار مانگ بووە.


 بەڵام لێکۆڵەران ڕێککەوتنی تایبەتیان دۆزیوەتەوە کە وادیارە سەلماندوویەتی کە یاریزانەکان مووچەی سێ مانگیان پێدراوە، بەبێ ئەوەی قەرزەکانیان لەسەر باڵانسی خۆیان تۆمار بکەن و نەتوانن ئەمە بە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا ڕابگەیەنن.


 ڕۆژنامەکە سەرەتای ئەم مانگە بەڵگەنامەکەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی بڵاوکردەوە، کە تەنها فابیۆ پاراتیسی بەڕێوەبەری پێشووی یانەی یۆڤانتۆس واژۆی لەسەر کردبوو.


 بەپێی چەندین ڕاپۆرت، یۆڤانتۆس هێشتا 19.5 ملیۆن یۆرۆ قەرزاری ڕۆناڵدۆیە.


 کاپتنی پورتوگالی پێشتر ڕەتیکردبووەوە وەڵامی پرسیارەکانی داواکاری گشتی تۆرینۆ بداتەوە، بەڵام ئێستا بەدوور نەبوو لە ئیفادەدان.


 جێگای سەرنجە دادگای تێهەڵچوونەوەی فیدراڵی یوڤانتۆسی بە لێبڕینی 15 خاڵ لە باڵانسەکەی لە خولی ئیتاڵیا سزای یۆڤانتۆسی دابوو، لەگەڵ سزاکانی دیکەش بە سڕکردنی بەڕێوبەری پێشووی وەرزشی فابیۆ پاراتیسی و ئەندریا ئاگنێلی و ماوریزیۆ ئاریڤابین و پاڤێل نێدڤێد .


PM:09:19:28/01/2023