یه‌كێتی پۆستێكی باڵای له‌ به‌غداد وه‌رگرت

عیزەت سابیر له‌ پشكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان وەک بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق دیاریکرا. 

بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی نەوتی عێراق کە واژووی حەیان عەبدولغەنی سەواد وەزیری نەوت و جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری وزە بە ژمارە (٨٥٠)ی لەسەرە و ئەمڕۆ یەکشەممە فەرمانەکە دەرچووە تێیدا هاتووە" لەسەر بڕیاری دیوانی ٢٣٠٧٧ی ئەنجوومەنی وەزیران، چوار کەس بە بریکاری وەزارەتەکە دیاریکرا". 

- د. عیزەت سابیر ئیسماعیل، بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری گاز بەوەکالەت 

- محەممەد خزەیر عەبادی، بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری دەرهێنان بەوەکالەت

- د. حامد یونس ساڵح، بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری پاڵاوتن بەوەکالەت

- لەیس عەبدولحوسێن شاهر، بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری دابەشکردن بەوەکالەت 


PM:01:33:29/01/2023