نرخی دۆلار زیاتر هەڵدەکشێت

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەک شەممە بە بەراورد بە بەیانی کاتی کردنەوەی بازاڕی دراو، نرخی دۆلار بەرامبەر دینار جارێکی تر هەڵکشا و بەرزبوەوە.

نرخی ١٠٠ دۆلار لە ئێستادا بە ١٦٦ هەزار و ٥٠٠ دینارە، بەیانی لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراودا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٦٤ هەزار و ٥٠٠ دینار بوو.

ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق بڕی ٦٣ملیۆن‌و ٣٣٥ هەزارو ٨٠ دۆلاری خستۆتە بازاڕەوە، ٤٤ ملیۆن و ١٠٠  هەزار دۆلار بە کاش فرۆشراوە، ١٩ ملیۆن و ٢٣٥ هەزارو ٨٠ دۆلار بە حەواڵە.

 



PM:01:42:29/01/2023