مەرجەکانى کڕینى دۆلار لە فڕۆکەخانەکان ئاشکرا دەکرێت

بانکى ناوەندى عێراق رایدەگەیەنێت" شوێنەکانی فرۆشتنی دۆلاری کاش بە گەشتیاران فراوان دەکرێت". 

بانکى ناوەندى عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە لە بەیاننامەیەکدا رایگه‌یاند" بانکەکانی ڕافیدەین، ڕەشید و بانکی بازرگانی عێراق (TBI) لە شوێنەکانی فرۆشتنی دۆلاری کاش بە گەشتیاران لە فڕۆکەخانەکانی (بەغدا - بەسرە - نەجەف - هەولێر - سلێمانی) فراوان دەکرێن".

ئەوەش هاتووە" فرۆشتنی دۆلاری کاش گەشتیاران دەگرێتەوە لە ڕێگەی دەروازە سنورییە وشکانییەکانەوە و ئەو شوێنانەی کە لە بانکەکاندا دیاریکراون، دوای پێشکەشکردنی مەرجەکانی گەشتکردن کە پێکدێن کە (ڤیزا یان مۆڵەتی دەرچونی ئۆتۆمبێل)".


PM:02:51:29/01/2023