کریستیانۆ داوایەکی سەیر لە هاوکارەکانی لە مانچستەر یونایتد دەکات

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ هاوکارەکانی لە یانەی مانچستەر یونایتد بانگهێشت دەکات بۆ ئەوەی ماڵئاوایی لێ بکات دوای ئەوەی پەیوەندی بە یانەی نەسرەوە کرد

 کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بانگهێشتی بەشێک لە هاوڕێکانی لە مانچستەر یونایتد دەکات بۆ پشوو بۆ ئەوەی لەگەڵیدا بن لە ماڵئاوایییەکی گونجاودا.


 ڕۆناڵدۆ پێش دوایین مۆندیال مانچستەر یونایتدی جێهێشتبوو و دەرفەتی ماڵئاوایی لە هاوڕێکانی نەبوو.


 بەگوێرەی سەرچاوەیەکی مانچستەر یونایتد: "هێشتا چەند یاریزانێک هەن جگە لە ڕێزگرتن لە ڕۆناڵدۆ هیچی تریان نییە و دڵتەنگ بوون کە کاتەکەی تەواو بووە، چونکە هەرگیز بە باشی نەیانبینیوە".


 ئاماژەی بەوەشکرد، گروپی واتسئەپی یاریزانەکانی بەجێهێشت، بەڵام بەڵێنیدا بەردەوام پەیوەندی لەگەڵ چەند یاریزانێکیاندا بکات و بانگهێشتی شوێنی نوێی خۆی لە لیشبۆن و سعودیەیان بکات بۆ ئەوەی سەیری یارییەکانی بکەن.


 لە درێژەی قسەکانیدا وتی: هاری ماگوایەر، برۆنۆ فێرناندێز، کاسیمیرۆ و ڕافایل ڤاران هەموویان هاوڕێی ڕۆناڵدۆن.

 هەروەها کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئۆتۆمبێلەکانی گەڕاندەوە بۆ پورتوگال، هەرچەندە هیوایەک لەلایەن دوو یاریزانی مانچستەر یونایتدەوە هەبوو کە کاتێک مانچستەر بەجێدەهێڵێت، سوود لە یەکێک لە ئۆتۆمبێلە سوپەرەکانی وەک سێرجیۆ ئەگوێرۆ وەربگرێت کاتێک مان سیتی جێهێشت.


PM:03:26:29/01/2023