یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل YPG لەسەر شەڕوپێکدادانی 24 کاتژمێری رابردوو له کانتۆنی کۆبانێ، هه‌رێمه‌کانی تلته‌مر، حه‌سه‌که و جه‌زعه‌ی سه‌ر به کانتۆنی جزیره لێدوانێکی بڵاو کرده‌وه و رایگه‌یاندکه له شه‌ڕ و پێکدادانه‌کاندا گوندێک و پێنج کێلگه له چەکدارانی داعش پاککرانەوە و (51) چه‌کداری داعش کوژران.
ده‌قی لێدوانه‌که‌ی YPG:
''1- له چوارچێوه‌ی به‌رخۆدانی شه‌نگال له دژی گروپه چه‌ته‌کانی داعش هێزه‌کانمان له شه‌وی 28 بۆ سه‌ر 29 ی ئاب ئۆپه‌راسیۆنێکیان ئه‌نجامدا. له ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌دا هێزه‌کانمان گوندی ''قاخورتێ'' و پێنج کێلگه له‌سه‌ر هێڵی گونده‌کانی ئارجێ و جه‌زعه و گونده‌کانی سه‌فانێ و ئاقره‌شێ کراوه‌ته ئامانج. له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌دا گوندی قاخورتێ و پێنج کێلگه له ده‌ستی گروپه چه‌ته‌کانی داعش رزگار کراون. چه‌ته‌کانی داعش له گونده‌کانی سه‌فانێ و ئاقره‌ش گورزی کوشنده‌یان به‌رکه‌وتووه و له شوێنه رزگار کراوه‌کان (30) ئه‌ندامی چه‌ته‌کانی داعش کوژراون .
له شه‌ڕ و پێکدادانه‌کاندا (6) ئۆتۆمبیل، (2) چه‌کی دۆشکا، (2) چه‌کی بیکه‌یسی، (2) موشه‌ک، کلاشینکۆفێک، (14) موشه‌کی ئاربیجی، (9) سندوق فیشه‌کی دۆشکای جۆری 12.5 سندوقێک فیشه‌کی بیکه‌یسی و برێکی زۆر که‌لوپه‌لی سه‌ربازی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه .
گروپه چه‌ته‌کانی داعش که‌و ویستیان له چه‌ندین قۆڵه‌وه پاڵپشتی هێزه‌کانی خۆیان بکه‌ن، بوون به ئامانجی هێزه‌کانمان. له‌وێش هێزه‌کانمان دۆشکایه‌ک و چوار ئۆتۆمبیلی چه‌ته‌کانی داعشیان تێکشکاند. له‌ناو ئۆتۆمبیله تێکشکێندراوه‌کاندا چه‌ندین کوژراو و برینداری چه‌ته‌کان هه‌بووه، به‌ڵام ژماره‌یان به ته‌واوه‌تی روون نه‌بۆته‌وه .
له چالاکی و شه‌ڕو پێکدادانه‌کاندا (5) شه‌ڕڤانی YPG ش بریندار بوون .
2- رۆژی 29 ی ئاب له کاتژمێر 01:00 یه‌کینه‌کانمان له گوندی شێخ به‌حرۆ هه‌ڵکه‌وتوو له رۆژئاوای کانتۆنی کوبانێ ئۆپه‌راسیۆنێکیان له دژی دوو مۆڵگه جیاوازه‌کانی گروپه چه‌ته‌کانی داعش ده‌ستپێکرد. له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌دا (6) ئه‌ندامی چه‌ته‌کانی داعش کوژران .
له هه‌مان شه‌ودا گروپه چه‌ته‌کانی داعش ویستیان بکه‌ونه گوندی بۆراز، به‌ڵام رووبه‌روی به‌رپه‌رچی توندی شه‌ڕڤانانی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل(YPG) بوونه‌وه و له ئه‌نجامدا (3) چه‌ته‌ی داعش کوژران و ده‌یانی دیکه‌ش بریندار بوون و ناچابوون هه‌ڵاتن .
3- له کاتژمێر 01:00 ی به‌ره‌به‌یانی 29 ی ئاب گروپه چه‌ته‌کانی داعش ویستیان هێرش بکه‌نه سه‌ر گه‌ڕه‌کی وڵاتی شاری حه‌سه‌که، به‌ڵام رووبه‌روی به‌رپه‌رچی توندی شه‌ڕڤانانی YPG بوونه‌وه و تا کاتژمێر 02:30 شه‌ڕ و پێکدادان به سه‌ختی به‌رده‌وام بوو. زانیاری روون سه‌باره‌ت به کوژراو و برینداره‌کانی گروپه چه‌ته‌کانی داعش ده‌ست نه‌که‌وتووه .
4- سه‌رله‌به‌یانی 28 ی ئاب هێزه‌کانمان به هانای گونده‌کانی حوسێنیه، حوێجه، ئوم ئه‌لمه‌سامیر، تل حه‌مام و خه‌تڵه‌ی سه‌ر به شاری تلته‌مه‌ره‌وه چوون. له ئه‌نجامی شه‌ڕ و پێکدادانی ئه‌و گوندانه‌شدا (12) ئه‌ندامی چه‌ته‌کانی داعش کوژران'' .