بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان رایگەیاند " بە لەبەر چاوگرتنی رەوشی کەشوهەوا و باران بارینی سبەینێ سێشەممە دراوە."
لەو راگەیاندنەدا کە کەمێل لەمەوپێش بڵاوکرایەوە، هاتووە" راگرتنی دەوام سەرجەم قوتابخانە و خوێندنگاکانی دەرەوەی شار و لادێکانی کە دوورن لە رێگای سەرەکیەوە و رێگاکەیان گڵە دەگرێتەوە".
ئەمڕۆ کەشناسی هەرێم رایگەیاند، شەپۆلێکی بەفر و باران ناوچە جیاوازەکانی هەرێم دەگرێتەوە و لە هەندێک ناوچەشدا ئەگەری بارانی بەخوڕ هەیە لە نێوانیاندا گەرمیان مەترسی دروستبوونی لافاو هەیە.