ڤیدیۆ.. سەنا بەرزنجی بەشی دووەمی هەر ئەو کچەمی بڵاوکردەوە

گۆرانیبێژی لاوی کورد سەنا بەرزنجی بەشی دووەمی گۆرانی هەر ئەو کچەمی بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاوکردەوە.  

بەرهەمە نوێکەی سەنا لە تێکستی ژیار بەرزنجیە و هومەن ئەزما كاری ئەڕێنجمێنتی بۆ كردووە، ناسر حەیدەریش کاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامداوە.

لەبارەی گۆرانیەکەوە سەنا بەرزنجی دەڵێت" ئەم تراکە بۆ هەموو کچان و ژنانێکە کە دوای سەختی کێشانێکی زۆر لەسەر پێی خۆیان دووبارە هەستاونەتەوە و ژیانێکی نوێیان دروستکردووە". 

سەنا لە دایکبووی ساڵی (٢٠٠١)ی رۆژهەڵاتی کوردستانە، سەرەتا بە وتنەوە و کەڤەرکردنی گۆرانی فۆلکلۆری کوردی دەستیپێکرد و توانی هەوادارێکی زۆر بۆ خۆی رابکێشێت، یەکەمین ئەلبومی بەناوی (راز) بڵاوکردەوە، لە ئێستاشدا سەرقاڵی بەرهەمی هونەری نوێیە.


PM:12:25:31/01/2023