ڕیال مەدرید بۆ ئەسینسیۆ وەڵامی پاریسی دایەوە

ڕیال مەدرید دەرگاکەی لەبەردەم یانەی پاریس سانجێرمان داخست سەبارەت بە بەشداریکردنی مارکۆ ئەسینسیۆ لە ماوەی گواستنەوەی زستانەدا.


 گرێبەستەکەی ئەستێرە ئیسپانییەکە لە کۆتایی وەرزی ئێستادا کۆتایی دێت، تا ئێستاش گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی شاهانە نوێ نەکردۆتەوە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە یانە گەورەکان ئارەزووی زۆریان بۆ گواستنەوەی، بە سەرۆکایەتی پاریس سانجێرمان.


 بەگوێرەی تۆڕی "ریلیڤۆ"ی ئیسپانی، یانە پاریسییەکە پەیوەندی بە خۆرخی مێندێزی بریکاری ئەسینسیۆوە کردووە، بەمەبەستی زانینی پێگەی یاریزانەکە و ڕیال مەدرید لە تەواوکردنی گرێبەستەکە بەر لە کۆتایی هاتنی وەرزی زستانی ئێستای مێرکاتۆ.


 بەڵام ئیدارەی یانە شاهانەییەکە بیرۆکەی پشتگوێخستنی ئەو یاریزانە ڕەتدەکەنەوە و هەوڵێکی زۆر دەدەن بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ.


 ئیدارەی یانەکە پێشتر ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش بە مێزی ئاسێنسیۆ کردووە بۆ ئەوەی گرێبەستێکی چوار ساڵە واژۆ بکات، ئەمەش وا دەکات تا مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٧ بەردەوام بێت لە یاریکردنی ڕەنگەکانی مێرێنگێ.


 بەڵام ئەو ئۆفەرە داراییە لەلایەن ئەسینسیۆوە وەرنەگیرا، بەڵام مەبەستی ئیدارەی فلۆرێنتینۆ پێرێز هەیە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا باشتری بکات.


 مارکۆ ئاسێنسیۆ لە 12 یاری خولی ئیسپانیا بەشداری کردووە، بەڵام لەم وەرزەدا تەنها لە 3 یاریدا بەشداری کردووە، گۆڵێکی تۆمارکردووە و 3 ئەسیستیشی کردووە.


PM:09:13:31/01/2023