رۆژنامەی "لیکیپ" بڵاویکردەوە، گومان هەیە لەسەر بەشداریکردنی کیلیان مباپێ بەرامبەر بایرن میونشن لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی شانزەهەمی چامپیۆنزلیگ دوای نزیکەی دوو هەفتە ، دوای ئەوەی لە کاتی یاری پاریس سانجێرمان و مۆنتپیلیە تووشی پێکان بوو لە ڕان و ئەژنۆیدا لە خولی فەرەنسا.
ڕۆژنامە فەڕەنسییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، هێرشبەرە فەرەنسییەکە لە دوو خولەکدا دوو لێدانی سزای لەدەستداوە و لە خولەکی ٢٠دا یاریگای بەجێهێشتووە، دوای ئەوەی تووشی پێکان بووە لە ماسولکەکانی ڕانی و ئەژنۆی، ئەمەش هەڕەشەی ئامادەنەبوونی لە یارییەکەی بایرن میونشن دەکات کە دوای ١٣ رۆژی تر ئەنجام دەدرێت .
مباپێ بە ناڕەحەتی ڕانی چەپی یاریگای بەجێهێشت، بەڵام پاریس سانجێرمان لە گێمی دووەمدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا و سێ گۆڵی لە ڕێگەی فابیان ڕویز و لیۆنێل مێسی و وارن زایر ئیمری تۆمارکرد و پاڵەوانەکە لە 21 یارییدا گەیشتە 51 خاڵ .
کریستۆف گالتیەی ڕاهێنەری یانەی پاریس سانجێرمان لەبارەی پێکانەکەی مباپێ لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، بارودۆخی کیلیان مباپێ و سێرجیۆ ڕامۆس جێگەی نیگەرانییە، بەو پێیەی بە پێکانەوە ڕۆیشتن ئەم پێکانە و ڕادەی ئامادەنەبوونی. سەبارەت بە پێکانەکەی سێرجیۆ ڕامۆس، پێناچێت قورس بێت." .
سەبارەت بە ئاست و ئەنجامەکەش، ڕاهێنەرە فەرەنسییەکە بە کەناڵی پڵەس-ی ڕاگەیاند: ئاستێکی گشتی باشە، لەگەڵ خواستی یاریکردن بۆ یەکتر، دەبوو تەرکیز بکەین ئاستێکی بەرز دوای تۆمارکردنی سێ گۆڵ.”.
یانەی پاریس سانجێرمان پێشەنگی خۆی لە خولەکەدا بەهێزتر کرد و بە پێنج خاڵ پێش ئۆڵۆمپیک دی مارسیلیا کەوت کە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە نانتی بردەوە و لەبری لێنس سەرکەوت بۆ پلەی دووەم کە لە یاریگای خۆیدا بەرامبەر نیس بە ئەنجامی 1-0 دۆڕا.