ئەستێرەیەکی فەرەنسا وازهێنانی لەیاری نێودەوڵەتی ڕادەگەیاند


ڕافایل ڤاران یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتدی فەرەنسی دواجار وازهێنانی لە تۆپی پێی نێودەوڵەتی ڕاگەیاند.


ڤاران دوای ئەوەی لە دوایین یاریی کۆتایی جامی جیهانی کە لە قەتەر بەڕێوەچوو، تیایدا هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لەسەر حیسابی وڵاتەکەی سەرکەوتنی بەدەستهێنا، لە کاتێکدا هەردوو گۆڵپارێزی هاوڕێی پێشتر وازی هێنابوو لە ئاستی یاری نێودەوڵەتیدا، کە هوگۆ لۆریس و ستیڤ مانداندا.



 وازهێنانی ڤاران لە تەمەنی 29 ساڵیدا دێت، دوای ئەوەی بەشداری 93 یاری بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی کردووە، بەو پێیەی یاریزانە فەرەنسییەکە دەیەوێت کاتێکی زیاتر لەگەڵ خێزانەکەی بەسەر ببات، پێشتریش تووشی کێشەی ئەژنۆی بووبوو.


PM:03:47:02/02/2023