عه‌لی موحسین ئیسماعیل پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق, براین نیلسۆن یاریده‌ده‌ری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا
لە کۆبوونەوەی نێوان وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا و بانکی ناوەندی عێراق، بەپێی راگەیاندنێک هەردوولا گەیشتنە رێککەوتن.
بەپێی راگەیاندنێکی بانکی ناوەندی عێراق بڵاویکردەوە کە دوای کۆبوونەوەکەی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ٣ ـی شوباتی نێوان عه‌لی موحسین ئیسماعیل، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق و براین نیلسۆن، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا بڵاوکرایەوە، تاوتوێی دۆخی ئابووری و به‌رزو نزمی به‌های دراو کراوەو هاتووە " لەگەڵ گەنجینەی ئەمەریكا لە كۆبوونەوەیەكدا باسمان لە گرنگی هاوئاهەنگی و یارمەتی نێوان گەنجینەی ئەمەریكا و بانكی ناوەندی عێراقی كرد و ئەو میكانیزمانەیش باسی لێوە كرا كە پێویستە بۆ جێگیربوونی نرخی دۆلار و گەڕانەوەی بەهای دیناری عێراقی".
لەو راگەیاندنەدا هاتووشە " وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا پشتیوانی خۆی بۆ گەیشتن بە سەقامگیری ئابووری لە عێراق دووپات دەکاتەوە، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ بەهێزکردنی ئەوەی لە نێوان محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیران و سەرۆکی ئەمریکا لە پێوەندییە تەلەفۆنییەكەی نێوانیان لە دوێنی گفتوگۆی لەسەر کراوە".
"گەنجینەی ئەمەریكا ئەوەیشی راگەیاند كە ئامادەی هەموو هاوكارییەكە بۆ گەیشتن بە ئامانجی هاوبەش لە سەقامگیری نرخی دۆلار و ئابووری عێراق. "( لە راگەیاندنەکەدا هاتووە).