فیفا ڕەتیدەکاتەوە ئاراوخۆ گرێبەست لەگەڵ بەرشەلۆنە بکات

بەرشەلۆنە، یانە ئیسپانییەکە، بێهیوا بوو لە تۆمارکردنی یاریزانی مەکسیکی جولیان ئاراوخۆ، یاریزانی  لۆس ئەنجلۆس گالاکسی ئەمریکی.

  ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردەوە، فیفا بە تۆمارکردنی ئەو یاریزانە ڕازی نەبووە، چونکە نوسراوەکانی تەواو نەبوون.

 جێگای سەرنجە کە بەرشەلۆنە لە زستانی ڕابردوودا لە دوایین کاتژمێرەکانی مێرکاتۆ هەوڵی تۆمارکردنی گرێبەستەکەی دا، بەڵام بەهۆی دواکەوتنی بەڵگەنامەکان بۆ ماوەی 18 چرکە بەهۆی هەڵەیەکی تەکنیکییەوە نەیتوانی.

 بەرشەلۆنە هەوڵیدا ئاراوخۆ بهێنێتە جێگرەوەی هیکتۆر بێلێرین یاریزانی ئیسپانی، کە پێش ئەوەی مێرکاتۆ دابخرێت، ڕووی لە یانەی سپۆرتینگ لیشبۆنەی پورتوگال کرد، بەڵام شکستی هێنا.


AM:11:13:04/02/2023