بەهۆی داڕمانی باڵەخانەیەک دوو کەس گیانیان لەدەستدا

ئەمڕۆ یەکشەممە لە شاری بەسڕەی باشووری عێراق لە ڕووداوێکی داڕمانی باڵەخانەیەکدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا. 

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای بەسرە ڕایگەیاند" بینایەکی سێ نهۆمی لە ناوچەی (کوت تووەیینی) لە ناحیەی ئەبی خەسیب، بەهۆی ئاگرکەوتنەوەیەکی ناوخۆییەوە کە لە نهۆمی یەکەمی کەوتووە، ڕووخاوە". 

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕووداوەکە بووە هۆی گیان لەدەستدانی دوو کەس لە شوێنی ڕووداوەکە، و دوای کوژانەوەی ئەو ئاگرەی کە کەوتەوە تەرمەکانیان لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە دەرهێنرایەوە. 


PM:03:57:05/02/2023