هیلالی سعودیە تۆڵە لە فلامینگۆ دەکاتەوە و دەگاتە یاری کۆتایی جامی جیهانی یانەکان

ئەلهیلالی سعودیە بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا گەیشتە یاری کۆتایی جامی جیهانی یانەکانی فیفا، دوای ئەوەی تۆڵەی لە فلامینگۆی بەڕازیلی  کردەوەو بە ئەنجامی 3-2  یارییەکەی بردەوە، ئەمەش لە قۆناغی پێش کۆتایی لە شاری تەنجەری مەغریب.

 سالم ئەلدۆساری خۆی وەک ئەستێرەیەک لە یارییەکەدا سەپاند و دوو گۆڵی لە دوو لێدانی سزا (4 و 45 + 9) تۆمارکرد، پێش ئەوەی تۆپی سێیەم بە لوسیانۆ ڤیتۆی ئەرجەنتینی بگوازێتەوە لە خولەکی (70).  

دواتر پێدرۆ دوو گۆڵی بۆ فلامینگۆ تۆمارکرد (20 و 90 + 1).

 ئەرکی فلامینگۆی پاڵەوانی جامی لیبرتادۆرێس ئاڵۆز بوو دوای ئەوەی گێمی دووەمی یارییەکەی بە دە یاریزانەوە ئەنجامدا، دوای ئەوەی گێرسۆنی یاریزانی ناوەڕاستی بە دوو کارتی زەرد کارتی سووری پێدرا لە خولەکه (45 + 8).

 یانەی هیلال دووجار نەیتوانی سەرکەوێت بۆ یاری کۆتایی، چونکە بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠١٩ لە قەتەر گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی و  بە فلامینگۆ بە ئەنجامی ١-٣ دۆڕا، لە ساڵی ٢٠٢١ش لە ئیمارات بەرامبەر چێڵسی ئینگلتەرا بە ئەنجامی ٠  -1 دۆڕا.


AM:12:40:08/02/2023