ریاڵ مەدرید بە سەیرترین پێکهاتە ئەمشەو رووبەڕووی ئەهلی دەبێتەوە

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی پێکهاتەی یانەی ڕیال مەدریدی بەرامبەر یانەی ئەهلی میسری ئاشکرا کرد ئەمەش بۆ یاری ئەمڕۆ چوارشەممە  کە لە کاتژمێر دەی ئێوارە ، لە یاریگای "شازادە مولای عەبدوڵڵا" لە ڕەبەت لە قۆناغی پێش کۆتاییدا  لە جامی جیهانی یانەکان ئەنجام دەدرێت.

  ڕۆژنامەی مارکا پێشبینی ئەو پێکهاتەیەی کرد کە ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری تیپی شاهانە لەبەردەم زەبەلاحە سوورەکە  بەم شێوەیە دەبێت کە پێکهاتەیەکی سەیرە:

 گۆڵپارێز: ئەندرێ لونین.

 لە هێڵی بەرگریدا: دانی کارڤاخال، ناچۆ فێرناندێز، دەیڤد ئالابا، و ئێدواردۆ کاماڤینگا.

 هێڵی ناوەڕاست: لۆکا مۆدریچ، ئۆرێلیان چوامێنی، تۆنی کرۆس.

 لە پێشەوە: فێدریکۆ ڤاڵڤێردی و ڕۆدریگۆ گۆیس و ڤینیسیۆس جونیۆر.


PM:01:28:08/02/2023