گورگەکان لەیەکەم هەفتەی کالچیۆ براوە بوون




ئەمڕۆ شەممە لە دەستپێکی وەرزی نوێی خولی کالچیۆی ئیتالیا  دوو یاری ئەنجام درا لە یەکەم یاری خولەکەدا یانەی یۆڤانتۆس لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە گۆڵێکی بێ وەڵام شکستی بە کییڤۆ ڤیرۆنا هێناو سێ خاڵی گرنگی دەستپێکی خولەکەی، دەستەبەر کرد.
تاکە گۆڵی یاریەکەش کریستیانۆ برێگی بەهەڵە لە خولەکی ٦ دا لە خۆیانی تۆمار کرد.

لە دەستپێکی کالچیۆو لە دووەم یاریدا گورگەکانی پایتەخت لە یاریگای ئۆڵۆمپیکۆی تایبەت بە خۆیان میوانداری ڤیۆرنتینایان کردوو یاریەکەشیان بە دووگۆڵی بێ وەڵام بەسوودی خۆیان بە کۆتا هێناو سێ خاڵی گرنگیان لە یەکەم هەفتەی خولەکەدا بە دەست هێنا .
دوو گۆڵی یاریەکەش ناینگۆلان لە خولەکی ٢٨ دا و جیرڤینهۆ لە خولەکی ٩٠ دا تۆماریان کرد.


ئا/ شاهۆ فایق



PM:11:58:30/08/2014