بەیانی ئەمڕۆ شەممە لە چەند باڵەخانە و دوکانێکی هەولێر ئاگرێکی گەورە کەوتەوە کە بەهۆیەوە زیانێکی زۆری ماددی لێکەوتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە شەقامی (٦٠) مەتری پارێزگای هەولێر ئاگرێکی گەورە لە چەند باڵەخانە و دووکانێک کەوتەوە.
بەهۆی ئاگرەکەوە زیانێکی زۆری ماددی بەر شوێنەکە کەوتووە و تائێستاش هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە ڕانەگەیەندراوە.