سەبارەت بە راگرتنی خوێندن لە توركیا، روونكردنەوە دەدرێت


وەزارەتی پەروەردەی توركیا رایدەگەیەنێت، بەهۆی بوومەلەرزەكانەوە و بۆ ئەمساڵ راناگیرێت و لە داهاتوویەكی نزیكدا دەست پێدەكەنەوە.

مەحمود ئۆزەر، وەزیری پەروەردەی توركیا رایگەیاند لە ١٠ پارێزگادا تاكو ١ی ئازار خوێندن رادەگرن، بەڵام لە ٢٠ی شوباتەوە لە ٧١ پارێزگاكەی دیكەی وڵات خوێندن دەست پێدەكاتەوە و جارێكی دیكە پشوو تیایاندا درێژ ناكرێتەوە.

ئۆزەر روونیكردۆتەوە، دواتر لە ١٠ ناوچە كارەساتبارەكەدا لە ١ی ئازارەوە بڕیار لەسەر بنەمای قەزا و قوتابخانەكان دەدرێت بۆ بەردەوامبوون لە خوێندن.

هەروەها وتویەتی ''لەو ١٠ پارێزگایەدا لەو شوێنانەی پێویستن دەست بە خوێندنی دوو دەوامی دەكەین، تواناكان تا ئەوپەڕی و بەشێوەیەكی بەسوود بەكاردەهێنین''.

هەفتەی رابردوو دوو بومەلەرزەی بەهێز بە گوڕی ٧.٨ پلە و ٧.٥ پلە سنوری نێوان توركیا و سوریای و چەند ناوچەیەكی رۆژئاوا و باكوری كوردستانی هەژاند.



PM:05:55:12/02/2023