"ئامارەكانی منداڵانی تووشبووی شێرپەنجە لە هەڵكشاندایە"


بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئامارەكانی شێرپەنجەی منداڵان وەكو شێرپەنجەی گەورە لە هەڵكشاندایە و منداڵ هەیە تەمەنی منێكە و تووشی شێرپەنجەیە.

د. یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا بە (سپی) راگەیاند، ئامارەكانی شێرپەنجەی منداڵان وەكو شێرپەنجەی گەورە لە هەڵكشاندایە و ئەوەش تەنها لە سلێمانی و هەرێمی كوردستان وا نییە، بەڵكو لە هەموو جیهاندا وایە، زۆرینەی حاڵەتەكانیش بۆماوەیین و بەشێكیشی كە هەیە رەنگە تائێستا هۆكار زانستی نەسەلمێنرابێت.

ناوبراو روونیكردەوە، حاڵەتی توشبونی منداڵ هەبووە تەمەنی مانگێك یان دوو مانگ بووە تاوەكو دەگاتە خوار 18 ساڵ، باوترین شێرپەنجەكان لە منداڵاندا شێرپەنجەی خوێنە دواتر شێرپەنجەی لیمفە گرێكانە هەروەها شێرپەنجەی مێشك لەگەڵ شێرپەنجەكانی دیكە بە رێژەی كەمتر.



PM:03:11:16/02/2023