لە كۆی ٢٠ كۆمپانیای مۆبایل، ١٦یان باجیان نەداوە


لەسەر ئاستی عێراق بۆ ساڵی رابردوو لە كۆی ٢٠ كۆمپانیای مۆبایل و ئینتەرنێت، ١٦ كۆمپانیا باجیان نەداوە. 

سۆران عومەر، پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، بەمەبەستی بەدواداچون بۆ ئەو كۆمپانیانەی بواری مۆبایل و ئینەرنێت كە لەگەڵ وەزارەتی گەیاندن گرێبەستیان هەیە و بۆ ساڵی ٢٠٢٢ باجیان نەداوە، لەكۆی ٢٠ كۆمپانیا تەنها ٤ كۆمپانیا باجی داوە و بڕەكەی زیاتر لە  سێ ملیار و ٨٧ ملیۆنە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، لەو ژمارەیە ١٦ كۆمپانیایان باجیان نەداوە، ئەو ١٦ كۆمپانیایەش بڕی زیاتر لە ٢٥ ملیارو ٢٥٤ ملیۆن دیناریان لەسەرە.



PM:04:08:16/02/2023