دزەیی: هەرێم لە چەند بوارێكدا دەتوانێت بەروبوم رەوانەی ئەوروپا بكات


بەرپرسێكی هەرێمی كوردستان رایدەەیەنێت، هەرێم دەتوانێت لە چەند بوارێكدا بەروبومەكانی هەرێمی كوردستان بگەیەنینە ئەوروپا.

سەفین دزەیی، سەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە، بە بانگهێشتی فەرمی ئیمانوێل ماكرۆن، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان (ماوە بۆ درێژكراوە) سەردانی پاریسی كردووە، دوێنێش لە كۆبوونەوەیەكی فراوان لە كۆشكی ئیلیزێ، كۆبوونەوە كراوە.

دزەیی روونیكردۆتەوە، هەرێمی كوردستان دەتوانێت لە بوارەكانی ئاسایشی خۆراك و پرسی وزە، رۆڵی خۆی ببینێت، بەو مەرجەی فەرەنسا هاوكار بێت و ئاسانكاری پێویست هەبێت بۆ ئەوەی بەروبومەكانی هەرێمی كوردستان بگەیەنینە ئەوروپا.



PM:03:31:17/02/2023