دەستەی بوومەلەرزەی عێراق لە ئەگەری روودانی بوومەلەرزەی بەهێز روونکردنەوە دەدات


دەستەی گشتی کەشناسی و چاودێری بومەلەرزەزانی عێراق ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن لە رابردوودا لە عێراق تۆمارکراون نەگەیشتونەتە زیاتر لە ٤ پلە بە پێوەری رێختەر. بەدوورشی دەزانن هاوشێوەی بوومەلەرزەی تورکیا و سوریا لە عێراق رووبدات.

لە لێدوانێکدا بۆ میدیا عێراقییەکان، عامر جابری بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق دەڵێت" عێراق بەهۆی شوێن و پێگەی جوگرافییەوە هیچ کاریگەرییەکی سروشتی لەو شێوەیەی لەسەر نییە و تەنانەت ئەو بومەلەرزانەش کە لەناوخۆی عێراقدا رووودەدەن هەندێکجار لەلایەن هاوڵاتییانەوە هەستییان پێدەکرێت".

ئەو بەرپرسەی کە کارەی تایبەتە بە بوومەلەرزەوە دەڵێت" عێراق بەهۆی شوێن و پێگەی جوگرافییەوە هیچ کاریگەرییەکی سروشتی لەو شێوەیەی لەسەر نییە و تەنانەت ئەو بومەلەرزانەش کە لەناوخۆی عێراقدا رووودەدەن هەندێکجار لەلایەن هاوڵاتییانەوە هەستییان پێدەکرێت.
دەشڵێت، زۆربەی بومەلەرزەکان گوڕەکانیان دەگاتە نزیکەی ٣.٤ یان ٣.٥ پلە بە پێوەری رێختەر، بۆیە نابنە هۆی زیانگەیاندن بە هاوڵاتییان".

عامر جابری ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە عێراق دەکەوێتە سەر پلێتی بومەلەرزەیی لە زنجیرە چیای زاگرۆس کە هاوسنورە لەگەڵ باکوری تورکیا و لە باکوری رۆژهەڵاتەوە هاوسنورە لەگەڵ باشوری ئێران، بۆیە تەنانەت ئەو بومەلەرزانەی کە لە هەردوو وڵاتی ئێران و تورکیا روودەدەن، کاریگەرییەکی کەمیان لەسەر عێراق دەبێت.

ئەو بەرپرسەی عێراق ناوچەکانی سلێمانی کە بەشێکیان چەمچەماڵ و کەلار، خانەقین، مەندەلی لە دیالە، بەدرە لە واست، بە سێ گۆشەی بوومەلەرزە ناوزەد دەکات.



PM:07:18:17/02/2023