فیلمی کوردی"خاڵاتارییا" لەفێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی بەرلین نمایشدکرێت


مەنسوور جیهانیـ بەڵگە فیلمی کوردی "خاڵاتارییا" In The Blind Spot لە دەرهێنانی سینەما کاریکورد "ئایشە پۆلات"و لەبەرهەمهێنانی "مەمەدئەکتاش" ڕۆژی 19ی فێبریوەری 2023 لە بەشیپێشبڕکێی "ئەنکاونتەرس" لەحەفتاو سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی بەرلین لەوڵاتی ئەڵمانیا نمایشدکرێت.

بەڵگەفیلمیکوردی "خاڵاتارییا" دەرهێنەری باکووری کوردستان، فیلمەکە لەبەرهەمهێنانی مەمەد ئەکتاشەکه له یه‌که‌مین نمایشی جیهانی خۆیدا لەبەشیپێشبڕکێی 'ئەنکاونتەرس'ـی 73یەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی بەرلین پێشاندەدرێت کە یەکێک لەگرنگترین فێستیڤاڵەکانی فیلمە لەجیهاندا.

بەڵگەفیلمیIn The Blind Spot لەرێگەی چیرۆکی یەکێک لەدایکانی شەممە،باس لەهەوڵی تیمێکی ئەڵمانی دەکات کەدەیانەوێت بەڵگە فیلمێک لەبارەی ژیانی"ئەیووب ئازیزچاپکورت"،پارێزەری مافەکانی مرۆڤ بەرهەمبێنن.

سینەماکاری کورد "مەمەد ئەکتاش"بەمیدیاکانی راگەیاندووە،بۆ سینەمای کوردی مایەی دڵخۆشییە کە فیلمی خانمە دەرهێنەرێکی کورد لەبەرلین پێشان بدرێت و پێشبڕکێ لەگەڵ فیلمی دەرهێنەرە سەرکەوتووەکانی جیهان بکات.

ئەم بەرهەمە لەرۆژانی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، لەقەرس و بازیدی باکووری کوردستان وێنەگیراوە،کۆمپانیای سینه‌مایی "میتۆسفیلم"Mitosfilm بەرهەمهێنەری سەرەکییەتی و کۆمپانیای پۆنکتو کە ناڵێکی ئەڵمانی بەرهەمهێنەری هاوبەشن و ئەرکی بڵاوکردنەوەی لەئەستۆی کۆمپانیای 'ئارتهوود ئینتەرتەیمنت'ـەArtHood Entertainment.

حەفتا و سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "بەڕلین" بە بەرپرسیاری خاتوو "ماریتێ ریسێنبێک" Mariette Rissenbeekو بە دەرهێنانی هونەری "کاڕلۆ چاتریان" Carlo Chatrian لە چەندین بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی لەوانە؛ بەشی پێشبڕکێی "سەرەکی"، بەشی پێشبڕکێی "نەوەکان" Generations، بەشی پێشبڕکێی "فڕۆم" Forum، بەشی پێشبڕکێی "کورتە فیلم"، بەشی پێشبڕکێی "بەڵگەفیلم" و چەندین بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی لەوانە؛ بەشی "پانۆڕاما"، بەشی "نمایشی تایبەت"، بەشی "نمایشی سینەمای کلاسیک" و ... لە ڕۆژانی 16 تا 26ی فێبریوەری 2023 لە شاری بەڕلین لە وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت.

بۆ زانیاری زیاتر: 

https://www.berlinale.de/en/2023/programme/202304749.html



PM:02:28:18/02/2023