کۆرتوا: ئەوەی هاندەرانی ئۆساسۆنا ئەنجامیاندا "بێ ئەخلاقییە

 تیبۆ کۆرتوای گۆڵپارێزی یانەی ڕیال مەدرید ڕەخنەی لەوە گرت کە بەسەر هاندەرانی ئۆساسۆنادا هات لە کاتی یاریەکەی هەردوو یانە لە خولی تۆپی پێی ئیسپانیا.


 ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، لە یاریگای "ئێل سەدار”، لە گەڕی 22ی خولی ئیسپانیا، یانەی ڕیال مەدرید لە ئۆساسۆنای بردەوە بە ئەنجامی 2-0.


 کۆرتوا لە لێدوانەکانی دوای یارییەکە بۆ دازن وتی: کاتی ئەوە هاتووە بەردەوام بین لە سەرکەوتن لە یارییەکاندا، هەموو ڕووبەڕووبوونەوەکان لە یاریگای ئێل سەدار هەمیشە قورسن، ڕووبەڕووبوونەوەی ئەمڕۆش بەهێز بوو.


 لە درێژەی قسەکانیدا وتی: تا کۆتایی بەرامبەر ئۆساسونا شەڕمان کرد، سەرکەوتنمان بەدەستهێنا و سێ خاڵەکەمان بەدەستهێنا لە بەرامبەر ڕکابەرێکی بەهێز، هەروەها بەرامبەر بینەرێک کە تا دوا چرکە فشاریان لەسەر یاریزانەکان دروستکردبوو.


 ئاماژەی بەوەشکرد، سەرکەوتنی ئەمڕۆ گرنگە بۆ ئەوەی لە سێشەممەی داهاتوودا بە تەواوی سەرنجمان بەرامبەر لیڤەرپوول بێت، هەروەها بەهۆی ئەوەی زنجیرە یارییەکی بەهێز لە ئارادایە، نزیکەی 16 یاری یان زیاتر لە ماوەیەکی کورتدا.


 ڕوونیشی کردەوە: "ئەمڕۆ لە خولەکی بێدەنگی پێش یارییەکە گوێم لە دروشمەکانی دژی ڤینیسیۆس بوو، تەنانەت گۆرانی هێرشبەرانەیان بۆ وت، بەداخەوە منداڵ و ئافرەت لە یاریگاکەدا هەن، چۆن ئەو کارانە دەکەن؟"


 لە کۆتاییدا وتی: بەڵام ئەگەر ڕاستگۆ بین، کەشوهەوای ئەم یاریگایانە زۆر نایاب و سەرنجڕاکێشە بۆ یاریکردن، بەڵام بەبێ قسەی بێمانا.


PM:02:04:19/02/2023