خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکی کچان لە هەولێر گردبوونەوە

دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە دژی نەبوونی خزمەتگوزاری خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکی کچان لە هەولێر گردبوونەوە.

دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ دژی نەبوونی خزمەتگوزاری لە شوینی مانەوەیاندا خوێندکارانی بەشە ناوخۆی کچان لە زانکۆی پۆلەتەکنیکی هەولێر گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ئەنجام دا. 

یەکێک لە خوێندکارەکان لە گردبوونەوەکەدا بە میدیاکانی ڕایگەیاند، کە کێشەی نەبوونی کارەبا و ئاوی گەرمییان هەیە، بەڵام نە وەڵامیان داونەتەوە نە کێشەکانیان بۆ چارەسەرکردوون.


PM:03:23:19/02/2023