تیمێكی پزیشكی ئەمریكی بۆ نەشتەرگەری منداڵان لە سلێمانین


تیمێكی پزیشكی ئەمریكی بەهاوكاری پزیشكانی پسپۆڕی دڵی منداڵان، لەسلێمانی ژمارەیەك نەشتەرگەری بۆ منداڵان ئەنجام دەدەن.

د.ئاسۆ فایەق ساڵح، پسپۆڕی وردی دڵی منداڵان بەسایتی (بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی) ڕاگەیاندووە، تیمەكەیان لە حەوت پزیشكی ئەمریكی  پێكهتووە و ئەمرۆش یەكەم ڕۆژە گەیشتونەتە شاری سلێمانی و بڕیارە ماوەی پێنج رۆژ بمێننەوە بۆ ئەنجامدانی پشكنین و نەشتەگەری بۆ ئەو منداڵانەی نەخۆشیی دڵیان هەیە.

ناوبراو روونیكردۆتەوە، ئەو ئەركە لەژێر چاودێری بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و بەهاوكاری ڕێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان ئەنجام دەدرێت و لەرۆژی یەكەمدا منداڵە نەخۆشەكان دەبینرێن بۆ ئەنجامدانی قەستەرە و ڕۆژەكانی دیكە هەوڵ دەدرێت نەشتەگەری بۆ زۆرترین منداڵی نەخۆش بكرێت.




PM:06:48:19/02/2023