پاپای ڤاتیكان داوای هاوكاری بۆ زیانلێكەوتووانی بومەلەرزەكەی سوریا و توركیا دەكات


پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان داوا لە وڵاتانی جیهان دەكات هاوكاری پێویست پێشكەش بە زیانلێكەوتوانی بومەلەرزەكەی سوریا و توركیا بكەن.
 
پاپا فرانسیس پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاندووە، هاوسۆزە بۆ قوربانیانی بومەلەرزەكەی توركیا و سوریا و لە هەمانكاتیشدا بیری لای گەلی ئۆكرانیایە كە بەشێوەی رۆژانە روبەڕوی چەندین نەهامەتی و ململانێ دەبێتەوە.

فرانسیس ئاماژەی بەوەكردووە، هەروەها بیری لای گەلانی هەژار و ئەو گەلانەیە كە دووچاری شەڕ و ئاوارەیی بونەتەوە، ئەوە جگە لەوەی لەئێستادا گەلی نیوزلاند بەهۆی زریانەوە توشی نەهامەتی بوەتەوە.

هەروەها وتویەتی "نابێت ئازارەكانی گەلان لەبیر بكەین، داواكارییەكەشم بۆ هاوكاری یەكتر لەو روانگەوەیە كە دەبێت میهرەبانی ئێمە هەمیشە زیندوو و بەرجەستە بێت".



AM:12:09:20/02/2023