لەسەر "دزی سەدە"، ژمارەیەك بەرپرسی باڵا دەستگیركران


لەسەر دۆسیەی بردنی دوو ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلارەكەی دەستەی گشتی باج، ١٥ بەرپرسی دەستەكە دەستگیركرن و بانگهێشتی دادگا دەكرێن.

دەستەی دەستپاكی عێراق لەڕاگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، لەسەر دۆسیەی دیارنەمانی ئەو بڕە پارەیە، سامانی سێ كۆمپانیا لە دۆسیەكەدا سڕكراون و گەشتكردنیش لە خاوەنەكانیان قەدەغەكراوە.

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، بە بڕیاری دادگا بەرپرسی بەشی چاودێری و وردبینی و بەرپرسی بەشی وەڵامەكان و بەرپرسی بەشی نەختینەیی و یاریدەدەری بەشی دارایی و ژمارەیەك فەرمانبەری دەستەی گشتیی باج، بانگهێشت كراون.

لەماوەی رابردوودا دۆسیەی دیار نەمانی دوو ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار ئاشكرابوو كە كردنەوەی ناوخۆیی و دەرەكی لێكەوتەوە كە بە "دزی سەدە" ناسراوە.



PM:03:56:20/02/2023