پسپۆرێک پێشبینیدەکات بوومەلەرزەی بە‌هێز لە باکوری عێراق‌و سنوری ئێران رووبدات



ئەحمەد مەلا عەبە پرۆفیسۆری بواری جیۆلۆجی بە ماڵپەڕی ئەلعرەبی راگەیاندووە کە پێشبینی دەکات بوومەلەرزەی نوێ ڕووبدات و، ئاماژەی بەوەشکردووە، جموجوڵی ناوەندی بوومەلەرزەکە چاوەڕوان دەکرێت، بەتایبەتی بەرەو ئێران و باکوری عێراق بڕوات، بە هێزێکی زیاتر لە ٦.٥ پلە لەسەر پێوەری ڕێختەر.
ئەو پرۆفسیۆرە ئەم پێشبینییەیە لەسەر بنەمای ئەو چالاکییە بومەلەرزەگەرییەیە داڕشتووە کە دوو ساڵ لەمەوبەر ڕوویداوە لە عێراق و ئێران. ئەو شاخانەی کە درێژدەبنەوە بۆ ناو تورکیاو، یەکگرتنی سێ پلێتە کە بریتین لە ئەنادۆڵ، عەرەبی و هیندی.

ئەحمەد مەلاعەبە پرۆفیسۆری جیۆلۆجی و گۆڕانی کەشوهەوا لەبارەی چالاکییە بومەلەرزەییەکان کە دوێنێ لە تورکیا و وڵاتانی ناوچەکە رویدا دەڵێت " دوای ئەوەی دوو بوومەلەرزەی نوێ بە گوڕی ٦،٤ ، ٥،٨ بە پێوەری ڕێختەر لە پارێزگای هاتای باشووری تورکیا ڕوویدا، دیسان پرسیار لەسەر سروشتی چالاکی بومەلەرزەزانی ناوچەکە دەوروژێندرێت، بەتایبەتی کە ئەم بوومەلەرزانە بەهێزترینە لە دوای ئەو بومەلەرزە دووانەیە کە باشووری تورکیای گرتەوە و باکووری سوریا لە بەیانی ٦ی شوبات گرتەوە. 
ئەو پێیوایە تورکیا و ناوچەکە، "گەردەلولێکی بومەلەرزەیی" چاوەڕوانکراو بە خۆوەیە دەبینێت و دەڵێت " ڕەنگە پلێتەکە پێویستی بە شەش بۆ هەشت مانگ یان تەنانەت ساڵێک بێت بۆ ئەوەی جێگیر بێت".

پرۆفیسۆرەکە جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە کە " ئێمە لە ئێستاوە شاهیدی بوومەلەرزەی نوێین نەک تەنها پاش بوومەلەرزە".

ئاماژەی بەوەش دەکات، بەردی ئەنتاکیا مەترسیدارە، چونکە لە هەردوو لاوە شکاوە. وتیشی، "دۆخەکە زۆر سەختە، بەو پێیەی بوومەلەرزەی زیاتر لە٦ پلەی رێختەر دووبارە دەبێتەوە، ڕەنگە بەقەد یەکەم بوومەلەرزە بەهێز نەبن کە دوو هەفتە لەمەوبەر تورکیای گرتەوە".

ئەو پرۆفیسۆرە جیۆلۆجییە ئاماژەی بەوەدا کە ڕوودانی بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦،١ڕێختەری چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە هەمان ناوچە هۆشدارییەک بوو کە هێزەکە دووبارە کۆبووەتەوە و فشارەکان هێشتا زۆرن.

ئەوەشی خستەڕوو کە ئێستا پلێتەکە فراوانتر دەبێت بۆ ئەوەی سەقامگیر بێت. ڕوونیشیکردەوە، پلاکی عەرەبی بەرەو باکووری ڕۆژهەڵات بەرەو پلێتی هیندستان و پلاکی ئۆراسیا دەڕوات بۆ ئەوەی فشارەکان لەسەر ناوچەی ئەنادۆڵ کەم بکاتەوە.

هۆشداری دەدات لە  ناوچەی باکووری عێراق و سنووری ئێران و عێراق – ئێران، بەتایبەتی ئێران ژمارەیەک بەنداوی لێ دروست کردووە. هەروەها باکووری سوریا بە ناوچەیەکی مەترسیدار دەزانێت، چونکە پەیوەندی بە تورکیاوە هەیە.

مەلا پێیوایە کە تورکیا لەبەردەم تەحەدایەکدایە، بەو پێیەی ناتوانرێت ژمارەی دانیشتوان یان پیشەسازییەکانی ناوچەکە زیاد بکرێت، بەتایبەتی کە زیاتر لە دوو هەزار کارگەی پیشەسازی قورس و تەکنەلۆژی لەم پلێتە ئەنادۆڵەدا داناوە.

ئەوە لە کاتێکدایە بەرپرسانی حکومەتی هەرێم ئەمڕۆ سێ شەممە ٢١ی شوبات رایانگەیاند کە پێشبینی بوومەلەرزەی گەورە لە هەرێم ناکرێت و باڵەخانەکانی لە هەڕێمدا دروستکراون بەرگەی بوومەلەرزە بەهێزی ٥ رێختەر زیاتریش دەگرن.

هەروەها ئەو شارەزا هەڵندییە پێشبینی بوومەلەرزەکەی ٦ ی شوباتی باکوری کوردستان و سوریای کردبوو، پێشبینی دەکات بوومەلەرزەیەکی گەورە لە ئیستانبووڵ رووبدات. 




PM:06:34:21/02/2023